poetry
 
نويسندگان

مه حوی

بپرسه‌ حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س

بترسه‌ تۆ له‌ حه‌ق، جـــه‌ور و جــــه‌فا بـــــه‌س

 

به‌کــــــامـــی غـه‌یــر و بێــگـــانه‌، بـــرالـە!

بەریی‌بوونت له‌ یــــــار و ئـــــاشنا بـــه‌س

 

ئیلاهی بــێ‌به‌ڵا بێت نـــــه‌خلی بـــــــــاڵات

بــــه‌ری بۆ من به‌ڵا بوو، هــه‌ر به‌ڵا بـــــــه‌س

 

نـــزیــــــکـه‌ مـــردنـــت ئـــــــه‌ی پیره‌ زاهید

وه‌ره‌ بـــــا تـــــۆبه‌ کــــه‌ین، ئیتر ڕیــا بــــه‌س

 

خودا ئه‌م ده‌ردی عیشقه‌م لێ نه‌کـا کـــــه‌م

هه‌تا هه‌م به‌س له‌بــاتی هه‌ر ده‌وا بــــــه‌س

 

ئـــــه‌وی ئـــــــه‌و وێــڵیه‌ بـــــورجــی زه‌مینه‌

ده‌ به‌س بڕوا بۆ مه‌سیحــا بۆ سه‌مـا، بـــــه‌س

 

لــەسه‌ر تێپه‌ڕ بـــــووه‌ خوێناوی جــــه‌رگــم

به‌سه‌رما بێنه‌، ئه‌ی دڵ، مـــاجـــه‌را بـــــه‌س

 

کـه‌ مـن دڵ پـــڕ کــــه‌ده‌رم و لێڵه‌ عـــه‌یشم

له‌ کن من به‌س بکه‌ن باسی صــه‌فا، بــه‌س

 

که‌ نـــــادا ( مه‌حویــــا ) دادێ بــه‌ حـــــاڵت

به‌س بـــێ داد و ئـــاهــ و نــاڵه‌، بـــــا بـــــه‌س


[ دوشنبه 17 آذر 1393 ] [ 22:47 ] [ iranpoem ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ

به وبلاگ من خوش آمدید
امکانات وب
💬 نظرات کاربران
💬ثبت نام کاربران
💬ورود کاربران